سیسته‌مى خۆراكى ئافره‌تى دووگیان كاریگه‌رى بۆ سه‌ر هه‌ستیارى كۆرپه‌له‌كه‌ى ده‌بێت

11/11/2019 - 13:40 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

ئه‌و سیسته‌م و رجێمه‌ خۆراكییه‌ى له‌ لایه‌ن دایكانى دووگیان په‌یڕه‌و ده‌كرێت ، كاریگه‌رى خۆى هه‌یه‌ بۆ سه‌ر دووچاربوونى كۆرپه‌له‌كانیان به‌ هه‌ستیارى ، وه‌كو هه‌ستیارى به‌ خۆراك و یان ئه‌وه‌ى له‌ رووى پزیشكى به‌ "ئیكزیما " ده‌ناسرێت ، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و توێژه‌رانه‌ ئاشكراكراوه‌ كه‌ له‌ زانكۆى (ئه‌مریكى بۆ هه‌ستیارى و هه‌ناسه‌توندى و به‌گرى له‌ش ) چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌نجامدابوو .
توێژینه‌وه‌كان به‌ ئامانجى ئاشكراكردنى ئه‌و هۆكارانه‌ ئه‌نجامدرابوون ، كه‌ ده‌بنه‌ هۆى دووچاركردنى كۆرپه‌له‌ى تازه‌ له‌دایكبوو به‌ هه‌ستارى به‌رامبه‌ر به‌ خۆراك و گرفتى ترى ته‌ندروستى .
توێژه‌ران هه‌ستابوون به‌ چاودێریكردنى (158) هه‌زار و (422) منداڵ ، له‌ نێوانیان هه‌ندێك منداڵ هه‌بوون كه‌ هیچ هه‌ستیارییه‌كیان نه‌بوو ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ منداڵى تر له‌ قۆناغه‌كان جیاوازه‌كانى ته‌مه‌نیان هه‌ستیاریان هه‌بووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر خۆراكێك یان چوار خۆراك.
له‌ هه‌مان كاتدا توێژه‌ران چاودێرى (1315) ئافره‌تى دووگیانیان كرد ، بۆ زانینى ئه‌و هۆكارانه‌ى له‌ ماوه‌ى دووگیانى رووده‌ده‌ن و ده‌بنه‌ هۆى دووچاركردنى كۆرپه‌له‌كان به‌ هه‌ستیارى ، له‌ پاشان سیسته‌مى خۆراكیان له‌ ماوه‌ى دووگیانى تۆماركرا له‌گه‌ڵ مێژوویى خێزانیان له‌گه‌ڵ هه‌ستیارى .
توێژه‌ران به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتن كه‌ چه‌ند هۆكارێك ده‌بنه‌ هۆى دووچاركردنى كۆرپه‌له‌ به‌ هه‌ستیارى ، ئه‌مه‌ش له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كانى دووگیانى تاكو ده‌گات كاتى له‌دایكبوون و له‌ كۆتاییشدا سیسته‌مى خۆراكى ئه‌و كۆرپه‌لانه‌ له‌ دواى له‌دایكبوون .
ئاشكراشیانكرد ، سیسته‌مى خۆراكى جۆراوجۆر بۆ دایكى دووگیان ، رۆڵى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ بۆ پاراستنى كۆرپه‌له‌كان له‌ دووچاربوون به‌ هه‌ستیارى . دووپاتیشیانكرده‌وه‌ ، ئه‌و دایكانه‌ى له‌ ماوه‌ى دووگیانى گرنگى به‌ خۆراكى جۆراوجۆر ناده‌ن و خۆراكه‌كانیشیان پاك نین ، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ مێژووى خێزانیاندا كێشه‌ى هه‌ستیارى هه‌بووه‌ ، ئه‌مه‌ كاریگه‌رى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى كۆرپه‌له‌ى ئه‌و دایكانه‌ له‌ داهاتوودا ، به‌ تایبه‌تى له‌ ماوه‌ى دوو ساڵه‌ى یه‌كه‌مى ته‌مه‌نیان دووچارى هه‌ستیارى به‌ خۆراك ببن .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر