پڕۆتینێك پڕۆسه‌ى پیرى هێواش ده‌كات و ته‌مه‌نیش درێژ ده‌كات !

19/10/2019 - 09:32 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئاشكرایكردووه‌ ، چالاكى ده‌مارى له‌ مێشك ، كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ شڵه‌ژانانه‌كان و مرۆڤ دووچارى خه‌ڵه‌فان و فێ (الصرع) ده‌كه‌ن ، له‌وانه‌یه‌ كلیلى هێواشكردنى پڕۆسه‌ى پیرى و ته‌مه‌ن درێژى مرۆڤبن .
زانایان ده‌ڵێن :" پڕۆتینێك به‌ (ئاڕ ئى ئێس تىREST) ناسراوه‌ ، له‌ توانایدایه‌ پڕۆسه‌ى پیرى دوابخات ، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ى كپكردنى چالاكى زیاده‌ى خانه‌ ده‌مارییه‌كانى مێشك ، به‌ شێوه‌یه‌كى گشتیش ئه‌و خانانه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ته‌مه‌ن كورتى مرۆڤ .
توێژینه‌وه‌كانى پێشوو ، زۆرى چالاكییه‌كانى ده‌ماغیان به‌ كێَشه‌ و گرفته‌كانى یاده‌وه‌رى و ووردبوونه‌وه‌ په‌یوه‌ستكردبوو ، له‌ نێوانیشیان خه‌ڵه‌فان و نه‌خۆشى (فێ ) بوو ، ئه‌نجامى باشیشیان وه‌ك یه‌كه‌م به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر چالاكى كۆئه‌ندامى ده‌مار پێشكه‌ش كرد ، كه‌ ئه‌م چالاكیانه‌ كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر ته‌مه‌ن درێژى مرۆڤه‌كان هه‌یه‌ .
توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌نجامدرابوو كه‌ له‌ ته‌مه‌نى (60) ساڵ و سه‌رووى (100) ساڵى كۆچى دواییان كردبوو ، به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتووه‌ ، ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان بچوكتره‌ ئاستى پڕۆتینى (ئاڕ ئى ئێس تىREST) له‌لایان كه‌متره‌ .
به‌ پێى ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ر مشك و كرمه‌كان ئه‌نجامدراون ، كپكردنى پڕۆتینه‌كه‌ هۆكاربووه‌ بۆ چالاكییه‌كى زیاترى ده‌مار و زوو مردن ، به‌ڵام چالاككردن و پاڵپشیكردنى ئه‌و پڕۆتینه‌ كاریگه‌رى پێچه‌وانه‌ى هه‌بووه‌ .
تیمى توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ كۆلێژى پزیشكى زانكۆى (هارڤه‌رد ) له‌ كامبریدجى ماساچۆستس رایگه‌یاند ، دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانى ده‌رمانێك بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆتینى (ئاڕ ئى ئێس تىREST) بكاته‌ ئامانج ، له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ كلیلى خۆلادانبێت له‌ نه‌خۆشییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ ته‌مه‌ن و ، له‌ هه‌مان كاندا هۆكارێك بێت بۆ قه‌ڵاچۆكردنى پیرى له‌لاى مرۆڤ .
تیمى توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ ، هۆكارى تریش بوونیان هه‌یه‌ بۆ رێگریكردن له‌ پیرى مرۆڤ ، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ى رێگریكردن له‌ شڵه‌ژانه‌كانى ده‌مار ، تێكچوونه‌كانى ده‌ماریش په‌یوه‌ستن به‌ كه‌سانى به‌ساڵاچوو .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر