ڤیان مەحمود لەبارەی وەرزی نوێی بەرنامەی نیھانەوە زانیاری ده‌دات

17/09/2020 - 16:14 بڵاوکراوەتەوە لە هه‌مه‌ڕه‌نگ

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ڤیان مەحمود پێشكەشكاری بەرنامەی نیهان كە لەكەناڵی ئاسمانی سپێدە پەخشدەكرێت لە لێدوانێكیدا به‌ دیجیتاڵ میدیای سپێده‌ی راگەیاند:نیھان بەرنامەیەک لەھەناوی ھەژارانەوە بۆ خێرخوازان ھەڵقوڵاوە ، نیھان پەیامی مرۆڤدۆستی بوو،پەیامی ھەست و نزای ھەژاران بوو ویستمان لەرێگەی نیھانەوە دەرگای خۆشبەختی بۆ ماڵە ھەژارو سکە برسییەکان بکەینەوە.

ناوبراو دەشڵێت :شوکر بۆ خوا ئامانجەکەمان بەدیھات و پێشوازییەکی گەرم و گەورەی لێکرا بۆیە چیتر پێویست ناکات بەکامێراوە وێنەیان بگرین و بیانگرێنین بۆ تیکە نانێک ھەستی مرۆڤایەتی گرنگترە لەھەموو کارێک بەلای ئێمەوە بۆیە بریارمان داوە درێژە بەنیھان بدەین.

ئاماژە بەوەش دەكات :ھەرلەو سۆنگەی بەرپرسیارەتیەوە نیھان لەوەرزی نوێ بەردەوام دەبێت پەیامی نیھانی ئەمجارە درێژە پێدەر دەبێت بە یارمەتیدانی ھەژاران بەبێ ئەوەی ھەستیان بڕوشێ و پیشانبدرێن خێرخواز دەتوانێ ببەخشێت بە دانەوەی قەرزی دوکانێکی خواردن یان دەرمانخانە یان کرێ ی خانوو یان پێداویستی ماڵ بەھەر شێوەیەک بێت گرنگ نییە خێرخواز دەرکەوێ مادام لەبەر خاتری خوا گیانە کە ئەوەش لای خوا مەقبولترە .

شایەنی باسە بەرنامەی نیھان بەرنامەیەکی خێرخوازییە و جیاواز لەھەر خێرخوازیەکی دیکە چونکە خێرخوازو ھەژار لەوێنەکانی تەلەفزیۆن دەرنەکەوتن لەمانگی رەمەزانی پیرۆز لەکەناڵی سپێدە ھەفتانە پەخش دەکراو پێشوازییەکی گەورەی لێکرا لەلایەن بینەرانەوە.