هاوڵاتییه‌كى چینى له‌ ترسى ڤایڕۆسى كۆڕۆنا له‌ناو ماڵه‌كه‌ى خۆى 66 هه‌زار مه‌تر رایكرد 

20/02/2020 - 10:37 بڵاوکراوەتەوە لە هه‌مه‌ڕه‌نگ

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

هاوڵاتییه‌كى چینى كارێكى جیاواز و ناوازه‌ ئه‌نجامده‌دات و ، ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ى ژووره‌كه‌ى خۆى له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌توانێت بۆ ماوه‌ى شه‌ش كاتژمێر له‌ راكردن و سوڕانه‌وه‌ به‌رده‌وام بێت ، ئه‌مه‌ش بۆ به‌هێزكردنى كۆئه‌ندامى به‌رگرى له‌شییه‌تى له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كان .

"بان جانسۆ "ى یاریزانى راكه‌ر و گۆڕه‌پان و مه‌یدانى چینى له‌ نێو ماڵه‌ بچوكه‌كه‌ى خۆى له‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ شارى "هانگچۆ " ، رێگه‌یه‌كى جیاوازى بۆ مه‌شق و راهێنان هه‌ڵبژارد ، ئه‌ویش له‌به‌ر خۆشى و كات به‌سه‌ربردن نه‌بوو له‌ ماڵه‌وه‌ ، به‌ڵكو له‌ ترسى ڤایڕۆسى كۆڕۆنا بوو .

ئه‌و یاریزانه‌ راكه‌ره‌ چینییه‌ ، توانى (66) كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر شێوه‌ى بازنه‌یى له‌ ده‌ورى شوێنى نوستنى خۆى به‌ راكردن ببڕێت ، ئه‌م كاره‌شى له‌ ماوه‌ى شه‌ش كاتژمێر و (41) خوله‌ك ئه‌نجامدا ، به‌م جۆره‌ش هه‌ر خۆى مه‌دالیایه‌كى زێرینى به‌خۆى به‌خشى .

ئێستا ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ڤایڕۆسى كۆڕۆنا رۆژ له‌ دواى رۆژ روو له‌ زیادبوون ده‌كات و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش ته‌نها دواى كه‌متر له‌ دوو مانگ ، ڤایڕۆسه‌كه‌ ته‌نها له‌ وڵاتى چین هۆكارى مردنى زیاتر له‌ (1500) كه‌س بووه‌ ، حكومه‌تى چینیش هانى هاوڵاتیانى ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانى مه‌شق و راهێنانى وه‌رزشى ، بۆ ئه‌وه‌ى كۆئه‌ندامى به‌رگریان له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كان به‌هێز بكه‌ن و خۆیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایڕۆسى كۆڕۆنا ئاماده‌بكه‌ن .

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر