لەبەردەڕەش ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەک بەفێڵ دەدزرێ

13/08/2020 - 13:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 13ی 8ی 2020 ئۆتۆمبێلێک لەجۆری تۆیۆتا کرۆلا کە ژمارەکەی (362163 عراق - اربیل)ە لەناو سەنتەری قەزای بەردەرەش بەفێڵ لەھاوڵاتیەک وەردەگیرێ و تائێستا شوێنەکەی بزرەو نەگەڕاوەتەوە.

کامەران گەردی کە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەیە بۆ سپێدە دەڵێت: هاوڵاتیەک هاتە لام و گوتی پێویستم بەسەیارەکەتە بۆماوەی چەند خولەکێک ودێمەوە. دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لێ وەردەگرێت و تائێستاش نەگەڕاوەتەوە

خاوەنی ئۆتۆمبێڵەکە باسی له‌وه‌شكرد، ناسیاویێکی سادەم لەگەڵ ئەو کەسە هەبوو و پێشتر چەند جار هاتووە دوکانەکەم بۆ کرینی شتومەک، بۆیە متمانەم پێکرد.

ھەرزوو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە و بەدواداچوون دەستی پێکردوە.