وه‌زیرى پلاندانان: شه‌قامی 100مه‌تری سلێمانى زیاتر له‌ 3 ساڵی پێویسته‌ ته‌واو بكرێت

20/02/2020 - 16:45 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، شه‌قامی 100مه‌تری سلێمانی 3 ساڵی پێویسته‌ تا ته‌واو بكرێت.

دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان بۆ ده‌ست به‌كاربوونی شه‌قامی 100مه‌تری سلێمانی ته‌واو كراوه‌و، چاوه‌ڕوانی كه‌ش و هه‌وان، تا پڕۆژه‌كه‌ ده‌ستپێبكرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌سه‌ر ژمێری دانیشتوانی عێراق و كوردستان، وه‌زیری پلاندانان ڕایگه‌یاند، تائێستا له‌گه‌ڵ حوكمه‌تی عێراقی، نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی سه‌ر ژمێری كردن، له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك كاره‌كانی سه‌ر ژمێری له‌ عێراق وكوردستان دواكه‌وتووه‌.