سپێده‌ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران عێراق ئاشكرا ده‌كات

20/02/2020 - 15:54 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

شاندى هه‌رێم له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د توفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌، به‌پێى زانیاریه‌كانى سپێده‌ هیچ رێككه‌وتنێك له‌ نێوان شاندى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێدراو ئه‌نجام نه‌دراوه‌ چونكه‌ عه‌للاوی سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی كاندیدی سه‌ربه‌خۆ بۆ كابینه‌كه‌ى دیاریبكات.

له‌ باره‌ى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2020 و پشكى كورد له‌ بودجه‌ى عێراق عه‌لاوى به‌ شاندى كوردى راگه‌یاندوه‌: یه‌كه‌م كارى حكومه‌تى داهاتوو تێپه‌راندنى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ ده‌بێت و به‌ڵێنیشى داوه‌ كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم و مافى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستكارى ناكات.

زانیارى ورد له‌م راپۆرته‌ى خواره‌وه‌ ببینن: