دوای 12ڕۆژ لە داخرانى، ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمەران بەرووی گەشتیاراندا کرایەوە

20/02/2020 - 15:00 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستانی

سپێده‌ _ یونس حه‌مه‌د

ئەمرۆ دوای12 ڕۆژ لە داخران مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەرووی گەشتیاراندا کرایەوە بەڵام بەهۆی سەختی ڕێگا هێشتا نەتوانراوە جموجۆڵی بازرگانی دەست پێ بکاتەوەو مەرزەکە بەرووی بازرگانی نەکراوەتەوە.

لەو بارەیەوە سیروان محه‌مه‌د وتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران به‌ دیجیتاڵ میدیاى سپێدەى راگه‌یاند: سەرەڕای کردنەوەی مەرزی حاجی ئۆمەران بە رووی هاوڵاتیان بەڵام بەهۆی زۆرى بەفر و ساردی ناوچەکە هاتووچۆی هاوڵاتیان ئەستەمەو کەم.

ئەوەشی خستەڕوو: دیار نیە کەی مەرزی حاجی ئۆمەران بەررووی بازرگانی دەکرێتەوە.

لەبارەی ڕێژەی بەفری ناوچەکەش زیرەک شوان بەرپرسی هۆبەی کەشناسی سۆران بۆ دیجیتاڵ میدیاى سپێدە وتى: ئەمساڵ دوو مەتر بەفر لە حاجی ئۆمەران باریوە کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر بەرزە بە بەراوردی ساڵانی رابردوو.

ئەلبوومی وێنەکان


View the embedded image gallery online at:
http://www.speda.net/index.php/ku/news/50877#sigProIdf2fe9c8ffa