هه‌رێمى كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نیه‌ 

20/02/2020 - 13:00 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ (20-2-2020) حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتیكرده‌وه‌ ، هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ به‌غداد نیه‌ له‌ باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم .

جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاندووه‌ :" هیچ كێشه‌ و گرفتێك له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نیه‌ " ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " له‌ كاره‌ له‌ پێشینه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابینكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانه‌ " .

وته‌بێژى حكومه‌ت ووتیشى :" ئێمه‌ نیازپاكى خۆمان بۆ به‌غداد ده‌ربڕیووه‌ و ، له‌م دواییه‌ش رێككه‌وتنمان كردووه‌ ، هیوادارین به‌غدادیش پابه‌ندى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بێت " .

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر