له‌ دهۆك پێشبینى به‌فر بارین و له‌ ناوچه‌كانى تریش باران بارین ده‌كرێت 

15/02/2020 - 09:36 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (15-2-2020) سادق عه‌تییه‌ى كه‌شناسى عێراقى پێشبینیكردووه‌ ، ئه‌مڕۆ شه‌پۆڵێكى ساردى زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باكورى عێراق بگرێته‌وه‌ ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ ، پێشبینى ده‌كرێت له‌ شارى دهۆك به‌فر ببارێت .

ئه‌وكه‌شناسه‌ عێراقییه‌ پێشبینیكردووه‌ " له‌ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى داهاتووى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ، بارسته‌ هه‌وایه‌كى سارد روو له‌ هه‌موو شاره‌كانى عێراق بكات و ، به‌م هۆیه‌ش ئاسمانى هه‌موو شار و ناوچه‌كان هه‌ور ده‌بێت " .

سادق عه‌تییه‌ پێشبینكردووه‌ " ئه‌مڕۆ تاكو دوو رۆژى تر ، ئاسمانى زۆربه‌ى ناوچه‌كان هه‌ور ده‌بێت و ، له‌گه‌ڵ ده‌رفه‌تى بارانبارین له‌ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و هه‌رێمى كوردستان " .

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ " رێژه‌ى بارانبارینى ئه‌مڕۆ زۆر كه‌مه‌ ، ته‌نها له‌ شارى دهۆك نه‌بێت ، كه‌ پێشبینى ده‌كرێت له‌ باكورى ئه‌و شاره‌ به‌فر ببارێت ، به‌ڵام سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ پێشبینى باران بارین له‌ شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و رۆژهه‌ڵاتى به‌غداد ده‌كرێت " .

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر