فراكسیۆنى یه‌كگرتوو: وه‌ستانى عه‌لاوه‌و ترفیع سته‌مه‌ له‌ فه‌رمانبه‌ران و جۆرێكه‌ له‌پاشه‌كه‌وت

28/01/2020 - 14:34 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

دواى شه‌ش ساڵ له‌وه‌ستانى پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ژماره‌یه‌ك له‌موچه‌خۆرو فه‌رمانبه‌ر كه‌مپه‌ینێكیان ڕاگه‌یاند وداوا له‌حكومه‌ت وپه‌رله‌مان ده‌كه‌ن شایسته‌ دارایى ویاساییه‌كانیان بۆ بگه‌رێنێته‌وه‌ پله‌ به‌رزركردنه‌وه‌ ده‌ست پێ بكاته‌وه‌.

فه‌رمانبه‌ران ومامۆستایان ده‌لێن: داهاتى حكومه‌ت زیادى كردوه‌و له‌توانایدا هه‌یه‌ پله‌كانیان به‌رزبكاته‌وه‌ ومافیان بۆ بگه‌رێنێته‌وه‌، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌لێت: وه‌ستانى عه‌لاوه‌و ترفیع سته‌مه‌ له‌فه‌رمانبه‌ران و جۆرێكه‌ له‌پاشه‌كه‌وت و داهاتى حكومه‌ت له‌وه‌ زیاتره‌ ئه‌و مافه‌ بۆ موچه‌خۆران بگه‌رێنێته‌وه‌.

ڕەنگاڵە