غازى شل بۆ ئۆتۆمبێل له‌ به‌نزینخانه‌ رووى له‌ كه‌مى كردووه‌و نرخه‌كه‌شى گران بووه‌!

27/01/2020 - 17:48 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ له‌هه‌ولێر غازى شل بۆ ئۆتۆمبێل به‌ده‌ست ناكه‌وێت و زۆرێك له‌به‌نزینخانه‌كانى شاره‌كه‌ش وێستگه‌كانیان داخستووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى غازى شل به‌ده‌ستیان ناكه‌وێت.

خاوه‌نی به‌نزینخانه‌یه‌ك ده‌ڵێت: نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ غازمان بۆ نایه‌ت هۆكاره‌كه‌شی گوایه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كێشه‌ی نێوان دوو كۆمپانیای هێنانی غازه‌و نرخی غازیشى گران كردوه‌ قه‌یرانیشى بۆ ئه‌و جۆره‌ سوته‌مه‌نیه‌ دروست كردووه‌.

پێشتر وێستگه‌كان یه‌ك ته‌ن غازى شلیان به‌ 500هه‌زار ده‌كڕی به‌ڵام ئێستا نرخه‌كه‌ی زیادی كردووه‌ بۆ 700هه‌زار دینار،شوفێرێكیش ده‌ڵێت: 7 به‌نزینخانه‌م كردوه‌ غازم ده‌ست نه‌كه‌وتوه‌.

ڕەنگاڵە