یه‌كگرتوو وه‌كو تاكه‌ فراكسیۆن به‌ ده‌م داواكارى زیانلێكه‌وتووانى ئاگره‌كه‌ى دهۆكه‌وه‌ ده‌چێت

26/01/2020 - 17:46 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

دواى سوتانى بازاڕى ئورزدى له‌شارى دهۆك، كه‌زیاتر له‌ 20 دوكان به‌یه‌كجار سوتان و زیانیش به‌ به‌ر 19 دوكانى تر گه‌یشت، خاوه‌نه‌كانیان داواى قه‌ره‌بو ده‌كه‌ن، فراكسیونى یه‌كگرتوو له‌شوێنى رووداوه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌بێت وچه‌ند پێداویستیه‌كى سه‌ره‌كیشیان بۆ دابینكردن، ویاداشتێكیان ئاراسته‌ى په‌رله‌مان كردوه‌ بۆ قه‌ره‌بوكردن وبه‌خشینیان له‌دانى باج بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ.

تا ئێستا تاكه‌ فراكسیۆن فراكسیۆنى یه‌كگرتوو بووه‌ كه‌ له‌شوێنى رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى بازاڕى ئۆرزى ئاماده‌بووه‌ و به‌ده‌م خه‌ڵكى زیان لێكه‌وتوو چووه‌، به‌پێى وته‌ى خاوه‌ن دوكانه‌كان تا ئێستا نه‌هیچ فراكسیۆنه‌ك ونه‌پارێزگاریش نه‌چۆته‌ شوێنى ئاگره‌كه‌.

ڕەنگاڵە