به‌های تمه‌نی ئێرانى دابه‌زینێكى پێوانه‌یی به‌رامبه‌ر دۆلار تۆمار كرد

01/10/2020 - 18:17 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕی تایبەت بە بازاڕی ئازادی دراوی ئێران "bonbast.com" بڵاوی کردونەتەوە، بۆ جاری یەکەم لە بازاڕی ئازادی ئێران-دا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی ۳۰ هەزار تمەنی تێپەڕاند.

هەروەها بەهای یەک یۆرۆ گەیشتە ۳٥ هەزار و ۲۰۰ تمەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا بەهای یەک دۆلار، نزیکەی ۱۳ هەزار و ۳٥۰ تمەن بوو.

بەو پێیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بەهای تمەن بە رێژەی سەدا ۱۲۰ دابەزیوە.

لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا کە ئەمریکا لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران کشاوەتەوە، تمەن بە نزیکەیی لە سەدا ۳٦۰ بەهاکەی لەدەستداوە.