نرخی نه‌وتی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رز بووه‌وه‌

30/05/2020 - 18:45 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان 1.81 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ 37.84 دۆلار.

له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌ ئابورییه‌كان له‌به‌شیكی زۆر له‌وڵاتانی جیهاندا، نرخی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30/5/2020، ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان 1.81 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ 37.84 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌مریكا 1.78 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ 35.49 دۆلار.