پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، رێكارى نوێ بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ ده‌گرێته‌به‌ر

07/04/2020 - 16:20 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌باره‌ى دروسبوونى قه‌ره‌باڵغى له‌به‌رده‌م بانكى هه‌ڵه‌بجه‌، پارێزگا روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: رێکاری تایبەت لەبەردەم بانکەکانی هەڵەبجە دەگیرێتە بەر.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: بەداخەوە ئەمڕۆ لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، کەمترین پابەند بوون بەدیکرا، بۆیە بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان ناچاربووین، هێزی ئاسایش و پۆلیس زیاد بکەین.

ئاماژە بەوەشکردووە: سبەی چوارشەممە، رێکاری تایبەت لەبەردەم بانکەکانی هەڵەبجە دەگیرێتە بەر.