سبه‌ى موچه‌ى وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كرێت

17/02/2020 - 15:07 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی دارایی رایگەیاند: سبەی دابەشكردنی مووچەی مانگی (11)ـی ساڵی رابردووی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت و موچەی كەم ئەندامان دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند : سبەی سێشەممە (18)ـی شوباتی (2020) مووچەی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و كەم ئەندامان دابەش دەكرێت.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئێستا له‌ مانگى 2 ى 2020 داین كه‌چى حكومه‌تى هه‌رێم هێشتا به‌ پێى دابه‌شكردنى موچه‌ ساڵى 2019ى نه‌بڕیوه‌و موچه‌ى مانگى 11 دابه‌شده‌كات.