دابه‌شكردنى موچه‌ ده‌ستپێده‌كات.. حكومه‌تی هه‌رێم هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌ ساڵى 2020

09/02/2020 - 15:52 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

دابەشكردنی موچەی مانگی 11 ی ساڵى پار ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش په‌روه‌رده‌ وه‌ریده‌گرێت.

بڕیاره‌ رۆژى سێ شه‌ممه‌ 11/2/2020، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى موچه‌ بكات، له‌و رۆژه‌دا په‌روه‌رده‌ وه‌كو یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت موچه‌ وه‌رده‌گرێت.

هه‌روه‌ها رۆژى چوارشه‌ممه‌ موچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى، رۆژى پێنج شه‌مه‌ش موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئێستا له‌ مانگى 2 ى 2020 داین كه‌چى حكومه‌تى هه‌رێم هێشتا به‌ پێى دابه‌شكردنى موچه‌ ساڵى 2019ى نه‌بڕیوه‌و موچه‌ى مانگى 11 دابه‌شده‌كات.