نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان دابه‌زی

08/02/2020 - 16:02 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

به‌هۆی بڕیاری روسیا بۆ پابه‌ند نه‌بوونی به‌ كه‌منه‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نرخی نه‌وت بۆ جارێكی تر دابه‌زینی تۆمار كرد.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، بڵاویانكرده‌وه‌ به‌هۆی بڕیاری روسیا بۆ پابه‌ند نه‌بوونی به‌ كه‌منه‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نرخی نه‌وت بۆ جارێكی تر دابه‌زینی تۆمار كرد.

راشیانگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌نتی خاوی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان 46 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته‌ 54.47 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 63 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یسشته‌ 50.32 دۆلار.