بە بۆڵە بۆڵ، دەسەڵات ناڕوخێت

24/06/2021 - 23:08 نشر في وتار

عەبدوڵا ڕێشاوی - بۆڵە بۆڵ

ھاوڕێ و براو خوشکانی ئەزیزم وتەیەک ھەیە دەڵێت «رەخنە ئەگەر لەکاتی خۆیا و بە ئاستی خۆی نەبو ئیتر ئەوە بۆڵە بۆڵە ڕەخنە نیە» من ئەوەشی دەخەمە سەر ئەگەر لەلایەن پیاوی خۆشیەوە نەبو!

جا من ھەرچی تەماشای کۆمەڵێ پۆستدەکەم سەبارەت بەم سیاسیانەی خۆمان دەنوسرێت گوایە رەخنەیان دەکەن زیاتر لە بۆڵە بۆڵەکە ئەچێت نەک لە رەخنەیەکی جددی پشت شکێنی کەمەر شکێنی بنجو بناوان دەرھێنان

جا بەراستی ئەگەر تۆ ئەتەوێ بە بۆڵە بۆڵ گوێی ئەم سیاسیانە راکێشی ئەوە ئەزێتی خۆت مەیە چونکە ئەوان ئەمەیان زۆر پێ خۆشە باوەڕکە بەشێک لەبونی ئەوان بەم بۆڵە بۆڵەوەیە

ئەوان بەم بۆڵەی تۆ دەڵێن دیموکراسی،کورە دەبا ئەو خەڵکە قسە یەکیشمان لەسەر بکەن وا نەبێ ئەتەقن!ئەمە قسەی دڵیانە باوەڕکەن

کاکی برا لێ گەڕێ با بتەقێ واز لە پرتەو بۆڵەی فیسبوک بێنە کە بە مەرحەبایی مەسئولێ ھەموی فیششش ئەبێ!
ئاخر کابرا مامۆستایەکی زانکۆیە ھاتوە ھەنێ بۆڵە و داخ و ئەسەف و بە خۆیا کێشان و کورد ریسوا کردنی نوسیوە گوایە ئەمە رەخنە لە سیاسیەکان دەگرێت.

چەن شەوێکە قسەیەک زۆر باوە «ئێمە ھەر شایانی ئەمانەین» ئاخر توخوا ئەمە رەخنەی روخاندنی دەسەڵاتە؟! یان ئەمە شەرعیەت دانە؟ ئاخر ھەر سیاسیەک ئەم دێڕە ببینێ چەپڵە ڕێزان ناکات؟!

جا ئەگەر میللەت شایانی ئەمانەیە ئیتر جەنابت بۆڵە بۆڵی چیتە؟!

بای بابم ئەم پرتە پرتە تۆ لای ئەوان خۆ مەشغوڵکردن و خەڵک مەشغوڵکردنە ئەسڵەن بۆ ئەوان باشە و بازاڕیان گەرمتر ئەکات
بۆیە ئەگەر لەئاستێکی عەقڵانی و جەریئانەو ئازایانەی بەرزا ناتوانی بنوسی و رەخنە بگری ئیتر ستۆپ کەو مەبۆڵێنە
ئەسڵەن فەیسبوک خۆی بۆ ئەوە دروستبو شۆڕش بکات بە بۆڵە بۆڵ و کردیشی ئەوەتا بەچاوی خۆمان ئەیبینین بۆیە دەبێ لە نوسینتا و لە خوێندنەوەو لاییکردنتا وریابیت!