ڕۆژی شه‌ممه ده‌یان كه‌س به دوو به‌له‌می چووپ گه‌یشتنه كه‌ناری باشووری به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ش له نوێترین په‌ڕینه‌وه‌دا له فه‌ڕه‌نساوه به ڕێی كه‌ناڵی ئینگلیزدا بۆ به‌ریتانیا له كاتێكدا كه له‌م ساڵدا هه‌زاران كۆچبه‌ر په‌ڕیونه‌ته‌وه، سه‌رنشینه‌كان كه زۆربه‌یان له پیاو بوون، گواسترانه‌وه بۆ ناو كه‌شتییه‌كی هێزی پاسه‌وانی به‌ڕیتانیا له ده‌ره‌وه‌ی دۆڤه‌ر.
تاوه‌كو ئێستا له‌م ساڵدا زیاتر له 8000 كه‌س به به‌له‌می بچووك گه‌یشتوونه‌ته كه‌ناراوه‌كانی به‌ڕیتانیا، زۆرێك له كۆچبه‌ران له ده‌ست جه‌نگ یاخود برسێتی هه‌ڵاتوون و به ئه‌وروپادا گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕیتانیا.
ریشى سوناكه سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا هیواداره سیاسه‌ته‌كه‌ی بۆ ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به‌بێ مۆڵه‌ت گه‌یشتوونه‌ته به‌ڕیتانیا بۆ ڕواندای ئه‌فریقا، كۆچبه‌ران ناچار بكات به كه‌ناڵی ئینگلیزدا نه‌په‌ڕنه‌وه بۆ به‌ڕیتانیا. مانگی ڕابردوو پێنج كۆچبه‌ر له هه‌وڵییاندا بۆ په‌ڕینه‌وه به كه‌ناڵه‌كه‌دا گیانییان له ده‌ستدا.