وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی غازی شل له‌لایه‌ن كۆمپانیای غازی به‌سڕه، رایگه‌یاند، ئه‌و غازه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت له كارپێكردنی وێستگه‌كانی كاره‌بادا به‌كارناهێنرێت.
عاسم جیهاد، به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاند:"ده‌بێت جیاوازی هه‌بێت له‌نێوان غازی وشك و غازی شل، غازی وشك بۆ كارپێكردنی وێستگه‌كانی كاره‌با به‌كارده‌هێنرێت، له‌كاتێكدا غازی شل بۆ مه‌به‌ستی چێشت لێنان و هه‌روه‌ها وه‌ك سوته‌مه‌نی بۆ كارپێكردنی ئۆتۆمبێل به‌كارده‌هێنرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی نه‌وت زیاده‌ڕۆیی له به‌رهه‌مهێنانی غازی شلدا هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی كرد به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی داهاتی زیاده، جه‌ختیشی كرده‌وه كه "پێشتر عێراق هه‌نارده‌كردنی غازی شل و زیاده‌ڕۆیی له پێویستی خۆی ڕاگه‌یاندبوو ، نه‌ك ئه‌و غازه وشكه‌ی كه له وێستگه‌كانی كاره‌بادا به‌كارده‌هێنرێت".