هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە ڕیاز دەستی پێ کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە شاری ڕیاز پایتەختی سعوودیە دەستی پێ کرد کە لە میاندا، پانیڵێک لە ژێر ناوی "پێویستمان بە چی جۆرە گەشەکردنێکە؟"، ئەنجامدرا.

کۆڕبەندەکە لە ڕۆژانی ٢٨ – ٢٩ی ئەم مانگە بە بەشداریی زیاتر لە ھەزار سەرکردەی وڵاتان، بازرگانان و وەبەرهێنەران بەردەوام دەبێت.

ئامانجی کۆڕبەندەکە، بەھێزکردنی گفتوگۆکانی نێوان سەرکردەکانە لەبارەی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەوانە کێشە ژینگەییەکان، ڕۆڵی ھونەر لە کۆمەڵگادا، کارسازی، زیرەکی دەستکرد، دراوی دیجیتاڵ و شارە دیجیتاڵییەکان.

لە میانی دەست پێ کردنی کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە ڕیاز، پانیڵێک لە ژێر ناوی "پێویستمان بە چی جۆرە گەشەکردنێکە؟"، ئەنجامدرا کە وەزیری دارایی سعوودیە، محەمەد جەدعان قسەی تیایدا کرد.

محەمەد جەدعان گوتی: "گرژییە جیۆسیاسییەکان، مەترسی سەرەکین کە ڕووبەڕووی ئابووریی جیھانی دەبێتەوە".

ڕوونیشیکردەوە کە ئەم گرژییانە، کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ئابوورییەکانی جیھان دەبێت، وەک بەرتەوازەبوونی ئابووریی و ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی، ئەمە جگە لەوەی ئەو گرژییانە دەبنە مایەی ئەوەی کە ئابووریی وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسیەکان بەکاربھێندرێت و کارە بازرگانی و تەکنەلۆژیاکان و کارەکانی دیکەش، سنووردار بکرێن.

ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە گرنگی بە پەرەپێدانی سەرمایەی مرۆیی، داھێنان و تەکنیکی بدرێت، چونکە ئەم دوو ھۆکارە بە خاڵی سەرەکی گەشەسەندنی کوالیتی بەرز دادەنرێن.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار