ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایده‌كات: لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كێشه‌ى تێدا هه‌یه، بۆیه له‌به‌غداوه پاره‌ى موچه بۆ هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه ناكرێت.
یوسف كلابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: عێراق كێشه‌ی سیوله‌ی نییه، به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو داواكارییه‌كانی به‌غدای جێبه‌جێ نه‌كردووه بۆیه مووچه‌ی مانگی چوار نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی هه‌رێمی كوردستان.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بۆ میدیاكان رایگه‌یاندوه: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌رێگه‌ى هه‌ژمارى منه‌وه موچه وه‌ربگرن، له‌كاتێكدا وته‌بێژى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌كردوه: هه‌رگیز واز له‌پرۆژه‌ى هه‌ژمارى من ناهێنین.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو به‌غدا له 20 بۆ 22ی نیسان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات، به‌ڵام تا ئێستا كه 28ی نیسانه موچه دیار نیه، هیچ ده‌نگێكیش نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌م هه‌فته‌یه‌دا ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت.