هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

پەرلەمانی بەریتانیا پلانی حكومەتی بۆ رەوانەكردنی پەنابەران بۆ رواندا پەسەندكرد

پەرلەمانی بەریتانیا لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسایەكدا پلانی حكومەتی ریشی سوناكی پەسەند كرد بۆ ناردنی پەنابەران بۆ وڵاتی رەواندا لە ئەفریقیا.

بڕیارەكەی پەرلەمانی بەریتانیا دوای كۆنگرەكە رۆژنامەوانیەكەی ریشی سوناك، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا هات كە داوای لە پەرلەمانتارانی پارتی كرێكارانی بەریتانیا كرد واز لە دژایەتی پلانی ناردنی پەنابەران بۆ رواندا بهێنن.

سوناك رایگەیاند، لە مانگی تەمموزی داهاتووەوە گەشتەكان بۆ رواندا دەستپێدەكەن. چەندین فڕۆكە ئامادەكراون و كۆچبەرەكانیش بەمزوانە ئامادەدەكرێن بۆ ناردنەدەرەوەیان.

سەرەكوەزیران وتیشی، ئەو وادەیە دیاریی كرابوو،كە كۆچبەران لە بەهاردا رەوانەبكرێن راگیراوە هۆكارەكەشی رێگریكردنەكانی ئەندامانی پەرلەمانی سەر بە پارتی كرێكاران بوو، ئەوان رێگەیان نەدا رێوشوێنە یاساییەكانی رەوانەكردن بۆ رواندا جێبەجێ بكرێت.

سوناك دەیەوێت ئەم ناردنە بۆ ئەو وڵاتە ئەفریقییە ببێت بە رێگر لەبەردەم هاتن و گەیشتنی بەلەمە قاچاخەكان بۆ بەریتانیا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار