هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

عێراق.. لە سێ‌ مانگی ئەمساڵدا 20 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراوە

لە ماوەی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ، 20 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆماركراوە، كە بەشی زۆری بۆ خراپی بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی دەگەڕێندرێتەوە.

سەرۆكی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە ماوەی 3 مانگی یەكەمی ئەمساڵ 20 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە پارێزگاكانی عێراق تۆماركراون، هەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە، تەنها لە ماوەی مانگی ڕابردوو، 6 هەزارو 222 حاڵەتی جیابوونەوە لە سەرجەم پارێزگاكان تۆماركراون، كە ئەمەش یەكسانە بە 8 حاڵەتی جیابوونەوە بۆ هەر كاتژمێرێك.

هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی جیابوونەوە لە عێراق، بە مەترسی بۆ خراپی بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی تاك و خێزانەكان دەگەڕێندرێتەوە.

بە پێی ئامارەكانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە ساڵی 2023 زیاتر لە 85 هەزار هاوسەر لە عێراق جیابوونەتەوە، واتە رۆژانە نزیكەی 200 خێزان هەڵوەشاوەتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار