هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

پەرلەمانی بەریتانیا پلانی حكومەتی بۆ رەوانەكردنی پەنابەران بۆ رواندا پەسەندكرد

پەرلەمانی بەریتانیا لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسایەكدا پلانی حكومەتی ریشی سوناكی پەسەند كرد بۆ ناردنی پەنابەران بۆ وڵاتی رەواندا لە ئەفریقیا.
پەرلەمانی بەریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە 23-4-2024 پڕۆژە یاسایەكی بەسەند كرد كە ڕێگە بە حكومەتی بەریتانیا دەدات ئەو كۆچبەرانی نایاسایی دیپۆرتی وڵاتی ڕەواندا بكات لە كیشوەری ئەفریقیا، ریشی سووناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا چەند كاتژمێرێك پێش پەسەندكردنی یاساكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا داوا لە پەرلەمانتارانی بەرتانیا كرد، بۆ رێگریكردن لە هاتنی شەپۆڵی پەنابەران بۆ بەریتانیا یاساكە پەسەند بكەن، داویەكی تایبەتی لە پەرلەمانتارانی پارتی كرێكارانی بەریتانیا كرد دەست هەڵگرن لە دژایەتیكردنی پێشنیازی ناردنی پەنابەران بۆ رواندا، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەكرد، لە رێگەی ئەم یاسایەوە كۆتایی بە پەڕینەوەی كۆچبەران لە نۆكەندی ئینگلیزدا دەهێنێت كە چەندین حكومەتی پێشوو نەیتوانووە لێشاوی هاتنی كۆچبەران رابگرێت.


سوناك رایگەیاند، لە مانگی تەمموزی داهاتووەوە گەشتەكان بۆ رواندا دەستپێدەكەن، چەندین فڕۆكە ئامادەكراون و كۆچبەرەكانیش بەمزوانە ئامادەدەكرێن بۆ ناردنەدەرەوە، سەرەكوەزیران گوتی، ئەو وادەیە دیاریی كردبوو، كە كۆچبەران لە بەهاردا رەوانەبكرێن راگیرا، هۆكارەكەشی رێگریكردنەكانی ئەندامانی پەرلەمانی سەر بە پارتی كرێكاران بوو. ئەوان رێگەیان نەدا رێوشوێنە یاساییەكانی رەوانەكردن بۆ رواندا جێبەجێ بكرێت، سوناك دەیەوێت ئەم ناردنە بۆ ئەو وڵاتە ئەفریقییە ببێت بە رێگر لەبەردەم هاتن و گەیشتنی بەلەمە قاچاخەكان بۆ بەریتانیا.


بەپێی پێشبینیەكانی فەرمانگەی وردبینی نیشتمانی بەریتانیا، لەگەڕی یەكەمدا بڕیارە 300 پەنابەر رەوانەی رواندا بكرێن، كە تێچووی ناردنی ئەو پەنابەرانە 665 ملیۆن دۆلار خەرجی لەسەر بەریتانیا دەكەێت، كە هەر پەنابەرێك تێچووی 2 ملیۆن پاوەنە.


رواندا وڵاتێكی هەژار نشینە لە كیشوەری ئەفریقیا، زۆربەی وڵاتانی پێشكەوتوو كاتێك پەنابەرانی وڵاتەكانیان دیپۆرت دەكەنەوە دەیاننێرنە كەمپەكانی پەنابەران لە رواندا، لە بەرامبەردا حكومەتی رواندا پارەی زەبەلاح لە وڵاتان وەردەگرێت بۆ حەواندنەوەی پەنابەران، لە ئێستاشدا حكومەتی بەریتانیا بۆ جێبەجێكردنی پلانەكەی لەگەڵ حكومەتی رواندا رێككەوتووە و چەندین كەمپی بۆ پەنابەران ئامادەكردووە، بەپێی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ساڵی 2023دا زیاتر لە 132 هەزار پەنابەر لە كەمپەكانی وڵاتی رەواندا نیشتەجێكراون، كە زۆربەی پەنابەران خەڵكی كۆنگۆ و لیبیا و وڵاتانی دیكەی ئەفریقیان.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار