هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بەلەمێک کە 110 کەسی هەڵگرتبوو ژێر ئاو کەوت

دەزگای لوتکە رایگه‌یاند، بەلەمێک بە 110 کۆچبەرەوە لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی ژێر ئاو کەوت و پێنج کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران بڵاویكرده‌وه‌، لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی پێنج کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و منداڵێک لەنێو ئەو پێنج کەسدا هەیە کە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممەدا ژێر ئاو کەوتوون.

ئه‌وه‌شیانخستوه‌ته‌ڕوو، پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا ڕایگەیاندووە قوربانییەکان هەوڵیانداوە بە بەلەمێکەوە بگەنە بەریتانیا کە 110 کەسی هەڵگرتبوو.

باسیان له‌وه‌شكرد، بەهۆی جووڵەی سەرنشینانی بەلەمەکە کە قەرەباڵغ بوو، سێ پیاو و ژنێک و منداڵێک گیانیان لەدەستدا و بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوتووە.

ئاشكراشیانكرد، تا ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە و چەندین ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن لە ئارادایە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار