سه‌ركۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوای كرد پێویسته به‌غدا وهه‌ولێر به بێ ده‌رفه‌تدان به‌لایه‌نی سێیه‌م، لهدیالۆگێكی ته‌ندروستدا، په‌یوه‌ندییه‌كانیان بونیاد بنێنه‌وه.
لهپهیامێكدا فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان وسه‌رۆكی هه‌رێم، وسهرۆكوهزیرانی هه‌رێم، وكۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوو لایه‌ن په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه ورایگه‌یاند: سه‌ركۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وشاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی وسهرۆكوهزیران كۆبوویه‌وه. له‌دیداره‌كه‌دا پرسه ناوچه‌یی وجیهانییهكان وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر قسه‌ی له‌باره‌وه كرا.
له‌دیداره‌كه‌دا ئه‌ردۆغان وێڕای ئاماژه‌دان به‌خۆشحاڵی خۆی له‌هه‌مبه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ی عێراق لهتوندوتیژییهكان، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه: ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه پرسی په‌كه‌كه لهڕۆژهڤ ده‌ربكرێت وتوركیا گرنگی ده‌دات بههاوكارییهكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وبهبریاره كه‌ئاستی ئه‌و هاوكارییانه به‌رز بكرێته‌وه.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: له‌گه‌ڵ عێراق چه‌ندین ده‌قی یاساییان واژوو كردووه كه له‌و هاوكارییانه‌دا هه‌رێمیش پێگه‌ی خۆی هه‌یه. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌دا له‌گه‌ڵ به‌غدا، پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان هه‌یه كه‌بۆ هه‌موو عێراق له‌خزمه‌ت ئارمی وسهقامگیریدا ده‌بێت. به‌غدا وهه‌ولێر به‌بێ ده‌رفه‌تدان به‌لایه‌نی سێیه‌م پێویسته لهدیالۆگێكی ته‌ندروستدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان بونیاد بنێنه‌وه. سهركۆمار ئه‌ردۆغان وێڕای پێداگری له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه ئاستی قه‌باره‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: هه‌رچی زووه، ده‌روازه‌ی سنووری ئوڤاكۆی-فیشخابوور بكرێته‌وه وده‌رفه‌تی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبێلیش له‌ده‌روازه‌ی سنووری دێرهجیك-زێتی به‌گرنگ وه‌سفكرد.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها باوه‌ڕی خۆشی له‌باره‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی پێگه‌ی توركمانه‌كان له‌ڕووی ماف وبهرژهوهندییهكان وله‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه مافه سیاسییه‌كانیان له‌هه‌رێم ده‌ربڕیوه.