لە میانی مەشق و راهێنانی سەربازیی سوپادا لە مالیزیا، دوو هێلیکۆپتەری سەربازی بەیەکیاندا دا و لە ئەنجامدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرماندەیی هێزەکانی دەریایی مالیزیا، لە چوارچێوەی مەشق و راهێنانی سەربازیی سوپادا لە ویلایەتی پێراک بۆ ئاهەنگەکانی ٩٠هەمین ساڵڕۆژی هێزی دەریایی، دوو هێلیکۆپتەر بەیەکیاندا داوە.
لە ئاکامی ئەو ڕووداوەدا کە لە بنکەیەکی سەربە هێزی ئاسمانیی ڕوویداوە، ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
فەرماندەی هێزەکانی دەریایی، بڵاویکردەوە کە لێکۆڵینەوە لە بارەی هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.