نرخى نەوت بهردهوامه له بهرزبوونهوه هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت بەرزبونەوەى تۆمار کردوە و تەکساسى ئەمەریکیش نزمبونەوەیەکى کەمى بەخۆوە بینیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت گۆڕانکاریی بەسەرداهات و لە 86 دۆلار و 58 سەنتەوە بەرزبوەوە بۆ 87 دۆلار و 43 سەنت و 85 سەنت بەرزبوەتەوە.
جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد و لە 82 دۆلار و 45 سەنتەوە گەیشتە 82 دۆلار و 32 سەنت و هەر بەرمیلێک 13 سەنتى لێبوەوە.