لۆکاس ڤاسکێزی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی بە ئەنجامی 3-2 لە بەرشەلۆنەی ڕکابەری تەقلیدی دەربڕی.
ڤاسکێز لە میانی لێدوانەکانیدا لە کەناڵی فەرمی یانەکەی وتی: هەموومان شایەنی سەرکەوتن بووین، هەنگاوێکی زۆر گرنگمان ناوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی بردنەوەی لالیگا”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یاریی کۆتایی بوو بۆ لالیگا، ئێمەش ئەوەمان دەزانی، ویستمان سەرکەوتن بەدەستبهێنین، و کارێکی نایابمان کرد... و زۆر دڵخۆشین”.
لە کۆتاییدا وتی: بردنەوەی ئیل کلاسیکۆ زۆر بە باشی باس لە کارەکانمان دەکات، پێویستە لالیگا تەواو بکەین، ئەم یارییەش ڕەنگدانەوەی وەرزەکەمانە، ئێمەش تا کۆتایی شەڕ دەکەین.