تۆڕى میدیایى یه‌كگرتوو رۆژى رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى پیرۆز ده‌كات و رایگه‌یاند ئومێده‌وارین هه‌موو هۆكار و ئامرازه‌كانی میدیای هاوچه‌رخ له خزمه‌تی گه‌یاندنی هه‌واڵ و ڕووداوه‌كاندا بن بۆ خزمه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان.
تۆڕى میدیایى یه‌كگرتوو رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی یادی (126) ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی و، ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه‌وه، پیرۆزبایی له خۆمان و سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكارانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین..
ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: له‌م ڕۆژه‌دا، له‌پاڵ گه‌یاندنی زانیاریی پێویست له زووترین ده‌مدا، ئومێده‌وارین هه‌موو هۆكار و ئامرازه‌كانی میدیای هاوچه‌رخ له خزمه‌تی گه‌یاندنی هه‌واڵ و ڕووداوه‌كاندا بن بۆ خزمه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان، هه‌روه‌ها میدیای كوردستانی به هه‌موو به‌ش و له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان، به‌رپرسیارانه هه‌نگاو بنێت و، زیاتر كار له‌سه‌ر توخمه‌كانی ڕاستگۆیی و متمانه و بنیاتنان و مرۆڤ‌سازی بكات.
تۆڕى میدیایى یه‌كگرتوو راشیگه‌یاند كه ئه‌مساڵ له كاتێكدا یادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه له‌گه‌ڵ هیوا خواستن بۆ چاره‌سه‌ری كۆی ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسی و ئیداری و ئابووریی هه‌رێمدا هه‌ن، ده‌خوازین ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ریی له‌بارتر و پرسی ئازادیی ڕۆژنامه‌وانی به‌رفراوانتر بكرێ، له پێناو بونیاتنانی تاكێكی هۆشیارتر و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیندووتردا.