سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، كێشه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێم یاسایین، نه‌ك سیاسی
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق دا هه‌ن، سیاسی نین به‌ڵكو یاسایی و ته‌كنیكین، هه‌وڵده‌ده‌ن له داهاتوویه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆرزنهوه.
وتیشی، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی راده‌ست بكه‌ن، ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی عێراقدا دیاریكراوه كه له 12 پۆینت 6، به‌غدا پشكی هه‌رێم ده‌نێرێت، به‌ڵام نابێت داوای ماف و شایسته بكه‌یت ئه‌گه‌ر پابه‌ندی رێكار و رێنماییه‌كان نه‌بێت.
هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا سودانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دادگای فیدڕاڵی حكومه‌تی عێراقی پابه‌ند كردوه به‌وه‌ی راسته‌وخۆ موچه دابه‌ش بكه‌ن له رێگه‌ی بانكه حكومییه فیدڕاڵییه‌كانه‌وه، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی سیستمی ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.