ئەمشەو لەیاری سێیەمی گەڕانەوەی قۆناغی هەشتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی لە یاریگای ئیتیحادی تایبه‌ت به‌خۆی میوانداری ریال مەدریدی ئیسپانی دەكات له كاتژمێر 22:00 به‌كاتی هه‌ولێر.
ڕاهێنه‌ری هه‌ردوو یانه پێش ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان بۆ میدیاكان دوان و ئاماده‌یی تیپه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی باسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیال مەدرید كرد لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و رایگەیاند لە ریال مەدرید ناترسم و تیپەكەم ئامادەیەو بۆ بردەوە یاری دەكەین و ئەگەر دۆڕانم پیرۆزباییان لێدەكەم.
لەلایەن خۆشیەوە ، كارلۆ ئەنشلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند، تیپەكەی بۆ یاری بەرامبەر مانچستەرسیتی ئامادەیەو هەرگیز سیتی توانای ئەوەی نیە لە خەو بێ بەشی بكات و راشیگەیاند متمانەم بە یاریزانەكان هەیە مێژوو بنووسنەوە.
له یاری چوون كه له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه‌چوو ڕیال مه‌درید و مانچسته‌رسیتی هه‌ریه‌كه‌یان به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ربوون.