وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی نیسانی 2024 یاریگای ئیتیحاد جهنگی نێوان مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و ریال مەدریدی ئیسپانی له كاتژمێر 22:00 یهكلابكاتهوه لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
بۆ ئەو یارییە ریاڵ مهدرید لە تواناكانی هەریەك لە ئۆریلین چوامینی، داڤید ئالابا و تیبۆ كۆرتوابێ بەش دەبێت لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی بە سەرجەم یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی مەدرید دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و پێپ گواردیۆلای ئیسپانی بۆ یارییەكەی نێوانیان.