زۆرێک لە ئازیزانمان لە پێناوى پێشەنگى لە گواستنەوەى هەواڵ و کارى جوان، دەکەونە هەندێ هەڵەوە کە کاریگەرى لەسەر راهێنەران دروستدەکەن.
بۆنمونە لەم دوا جەولانەى خولەکانى کوردستان دوو کەناڵى ئاسمانى دوو چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کاک سەمیر بابۆ و کاک عادل عەلى کرد کە ئەوان راستەوخۆ لەناو کێبەرکێى نازناودابوون، دواى چاوپێکەوتنى یەکەمى سەمیر بابۆ کە هەندێ کێشەى بەدواى خۆیدا هێنا، ئەوەبوو لەگەڵ سیروان شسکتى هێنا.
دوا چەوپێکەوتنیش کە هەردوو کاک سەمیر و کاک عادلیان کۆکردەوە، هەردووکیان نازناوەکەیان پێشکەشى ئاکرێ کرد.
سەبق و پێشەنگى گرنگە، بەڵام راهێنەران مەخەنە بارودۆخێکى نەخوازراوەوە لەکاتێکدا ئەوان لەوپەڕى قەلەقى و دودڵیدان، کۆبوونەوەى رۆژنامەنوسى پێش یارى دەتوانرێت یەکێتى تۆپى پێ بیکایت، بەڵام بەرنامەى تایبەتى نەمبینوە لەهیچ ولاتێک بەتایبەتى ئەوانەى تۆپى پێى تیایدا پێشکەوتووە لە قۆناغەکانى کۆتایى چاوپێکەوتنى تایبەتى و کەناڵێک بەتایبەتى وەریبگرێت و راستەوخۆ بەدلى خۆى پرسیارى لێبکات.
راهێنەرە بەڕێزەکانیش دەبێ بزانن بەرپرسیارێتیان هەیە، نابێت هەموو داوایەک قبول بکەن، با بە شەش تەلەفۆن لەرێى شەش کارمەندیشیانەوە تەلەفۆنت بۆ بکەن، چونکە تۆ بەرپرسیارنیت تەنها لەخۆت، بەڵکو لەیانەو پێکهاتەو هاندەرانیش.
هەردوو کاک سەمیر و کاک عادل هاوڕیو براو خۆشەویستى منن، پێم وانییە هەرگیز داواکارى من رەت بکەنەوە، بەڵام خۆ دەبێت من هەست بەو بەرپرسیارێتى و ناسکى کات و بارودۆخى ئەم دوو برا بەڕێزە بکەم.
لەگەل ئەو پەڕى رێز بۆ برا راگەیاندن کارەکانمان