وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان ،به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاندوه: ده‌سته‌ی ئامار و سیسته‌می زانیاری جوگرافی له وه‌زاره‌تی پلاندانان گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ 4 كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تمه‌ند ئه‌نجامداوه بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانی په‌یوه‌ست به ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان.
"عه‌بدولزه‌هره هنداوی" وتی: كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هى ئه‌مریكا و فینلاند و كه‌نه‌دا و چینن و هه‌ریه‌ك له‌و كۆمپانیایانه یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌تاییه‌كانی سه‌رژمێرییه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
جهختیشیلهوه كرده‌وه كه كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕاسته‌وخۆ دوای واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه، به‌پێی كات قۆناغه‌كانی كاركردن به‌ڕێوه ده‌چێت.
وتیشی: بروامان وایه كه سه‌رژمێری دانیشتوان له مانگی تشرینی دووه‌م له ساڵی 2024 ئه‌نجام بدرێت.