هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

عێراق گواستنەوەی نەوتی كێڵگەكانەوە بەرێژیەكی زۆر زیاد كردووە

كۆمپانیای نیشتیمانی گواستنەوەی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد: بەهۆی ئەو دو كەشتییە بارهەڵگرە نوێیەوە رێژەی گواستنەوەی نەوت لە كێڵگەكانەوە بەرێژەی (65%) زیادی كردوە.
عەلی قەیس، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نیشتیمانی بۆ گواستنەوەی نەوت، رایگەیاند: بەهۆی ئەو دو كەشتییە بارهەڵگرە نوێیەی لە چوارچیوەی كۆمپانیای نیشتیمانی دەستبەكاربون، توانراوە ئاستی گواستنەوەی نەوت لە كێڵگەكانەوە بۆ لە (65%) بەرزبكرێتەوە، لە پلاندایە كار بۆ دروستكردنی دو كەشتی دیكەی بارهەڵگر بكەین.
وتیشی: پیشتر كۆمپانیا خاوەنی (29) كەشتی تانكەر گەورە بوە، بەڵام بەهۆی جەنگەكانەوە تەواوی كەشتیەكان لەناوچون، دوای ساڵی (2003) هەوڵ درا بۆ ئەوەی عێراق بگەڕێتەوە بۆ پێگەكەی خۆی.
رونیكردوەتەوە، لە ئێستادا كۆمپانیای نیشتیمانی بۆ گواستنەوەی نەوت خاوەنی چوار چوار كەشتیی تانكی گەروەیە (دیجلە، فورات، شەتلعەرەب و بەغدا) بە توانای گواستنەوەی (13) هەزار تۆن و لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییە گەورەكان لە دانوستانداین بۆ ئەوەی لەڕێگەی بەدەستهێنانی تانكەری گەورەی گواستنەوەی نەوت، گەڕاندنەوەی چالاكیی گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق دەستپێبكەینەوە.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نیشتیمانی ئاماژەی بەوەكرد، پلانی داهاتوی كۆمپانیاكە بریتییە لە دروستكردنی دو تانكەر بۆ گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان و بەدەستهێنانی هاوبەشی ڕاستەقینە لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكان بۆ خاوەندارێتیكردنی تانكەرە زەبەلاحەكانی گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار