هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بۆ هەڵبژاردنی كوردستان، یەكگرتوو لیستی كاندیدەكانی پێشكەشی كۆمیسیۆن كرد

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لیستی كاندیدەكانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشكەشی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كرد، كاتی پێشكەشكردنی حزب و هاوپەیمانی و كاندیدە سەربەخۆكانیش درێژكرایەوە.

ئەمڕۆ، دوایین وادە بوو بۆ ئەوەی حزب، هاوپەیمانی و كاندیدە سەربەخۆیان لیستی ناوی بەربژێرەكانییان پێشكەش بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بكەن، لایخۆیەوە، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، جومانە غەلای وتی: "وادەی پێشكەشكردنی حزب و هاوپەیمانی و كاندیدە سەربەخۆكان تا ڕۆژی یەكشەممە 31ی ئادار درێژكرایەوە".

بڕیارە لە 10ی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان - عێراق بەرێوە بچێت و تیاییدا هەرێم كراوەتە چوار بازنەی دەنگدان و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش سەرپەرشتی پڕۆسەكە دەكات.

تا ئێستا لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردن، 45 كەسی سەربەخۆ خۆیان تۆماركردووە هەروەها دوو پارتی سیاسیی و دوو هاوپەیمانی لیستی ناوی بەربژێرەكانییان پێشكەش بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كردووە و، ئەمڕۆش دوا مۆڵەت بوو بۆ ئەوەی لیست و ناوی دیكە پێشكەش بە كۆمیسیۆن بكرێت، بەڵام وادەكە درێژكرایەوە بۆ یەكشەممەی داهاتوو.

لە خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان - عێراق كە 100 كورسیی پەرلەمانیی هەیە، بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاكان دابەشكراوە بەجۆریك 34 كورسی بۆ پارێزگای هەولێر، 38كورسی بۆ پارێزگای سلێمانی، 25 كورسی بۆ پارێزگای دهۆك و سێ كورسیش بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەبێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار