ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ پێنج فه‌رمانبه‌ر له‌فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای كه‌ركوك راگه‌یاند وهۆكاره‌كه‌شی بۆ به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی گشتی وچاودێریكردنی گومانه‌كانی گه‌نده‌ڵی گه‌ڕانده‌وه، كه‌بۆته هۆى به‌هه‌ده‌ردانی زیاتر له‌چوار ملیار دیناره.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق بڵاویكرده‌وه: تیمێك له‌فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌یان له‌كه‌ركوك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان جێبه‌جێكرد كه‌بۆ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری به‌شی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك ده‌رچوه وبه‌پێى یاسا ئه‌و كه‌سانه تۆمه‌تبارن به‌گۆڕینی تاوه‌ره كاره‌باییه‌كان به‌ستونی تۆڕ بۆ فیده‌ره‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كان، كه‌بوه‌ته هۆی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: تیمی ده‌سته‌كه‌یان ڕویان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌ڕۆی كه‌ركوك كرد، چاودێری به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیان كرد له‌پرۆژه‌ی "هێڵی ئاوه‌ڕۆی گواستنه‌وه" كه له‌گۆڕه‌پانی گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كی عهمهلهشهعبی گواستراوه‌ته‌وه وتێچوهكهی چوار ملیار و 377 ملیۆن و 75 هه‌زار دیناره، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان پڕۆژه‌كه به‌پێشێلكردنی تایبه‌تمه‌ندییه ته‌كنیكییه‌كان جێبه‌جێكراوه كێشه وكهموكوڕییهكی گه‌وره‌ی تێدا ده‌ركه‌وتوه، جگه لهرۆچونی زه‌وی به‌درێژایی هێڵی ئاوه‌ڕۆی گواستنه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركوك، پشكنهرێكیان ده‌ستگیركرد كه پارچه زه‌وییه‌كی نیشته‌جێبونی تۆماركردبو به‌ناوی هاوڵاتییه‌كه‌وه به‌بێ بریكاری فه‌رمی وبه‌پێچه‌وانه‌ی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه كه كارمه‌ندان هاوكاری پشكنهریان كردوه بۆ ته‌واوكردنی هه‌ندێك ڕێكار به‌بێ ئاماده‌بونی كه‌سی په‌یوه‌ندیدار له به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كدا.