نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌رى هه‌رێم به‌رده‌وامى هه‌یه له‌باره‌ی دۆسیه هاوبه‌شه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌گوێره‌ی یاساكانى عێراق و ده‌ستوور.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له دواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌امنى عێراق راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی ده‌ستكراوه به پاره‌داركردنی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌رى هه‌رێم و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و هه‌رێم له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
له لایه‌كى دیكه‌وه به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكى فراكسیۆنی یه‌كێتی له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سودانى رایگه‌یاندووه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: كێشه‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان چاره‌سه‌ركراوه و هه‌نگاوه‌كانیش بۆ به‌بانكیكردنی مووچه و دروستكردنى ئه‌ژماری بانكی بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم روو لهچارهسهرن.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى تا ئێستا به‌غدا موچه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان وسهرۆكایهتى هه‌رێمى نه‌ناردووه، ماوه‌ى 15 رۆژه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى به‌سه‌ر 608 ملیار دینارى موچهخۆرانى مه‌ده‌نیدا گرتووه وئاماده نییه ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر موچه‌خۆران دابه‌ش بكات.