بهڕێوهبهری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس ڕایگەیاند، "لە غەززە خەڵک لە برسان دەمرێت و ئەگەر لەوە زیاتر ڕێگری لێ بکرێت لە گەیشتنی یارمەتییە خۆراکییەکان، ئەوە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس هەڕەشەیان لەسەر دەبێت".
گێبرێیسس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X لەبارەی غەززە کە ژێر هێرشی بەردەوام دایە و دانیشتوانەکەی لە دۆخێکی مەترسیدار دان، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس ڕایگەیاند، "لە غەززە خەڵک لە برسان دەمرێت، خەڵکێکی زۆر زیاتر نەخۆش کەوتوون و ئەگەر لەوە زیاتر ڕێگری بکرێت لە گەیشتنی یارمەتییە خۆراکییەکان، ئەوە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس هەڕەشەیان لەسەر دەبێت".
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە تاکە ڕێگەی دەرربازبوون لە دۆخەکە، "ئاشتی"یە.