هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، پوتین لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ناوەندی ڕووسیا بڵاویکردەوە کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ڤلادیمێر پوتین بە بەدەستهێنانی سەدا ٨٧،٢٩ی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەوڵەتدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

سەرۆکی کۆمسیۆنەکە، ئێلا پامفیلۆڤا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە مۆسکۆی پایتەختی وڵاتەکەی زانیاری سەبارەت بە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیا بڵاوکردەوە.

پامفیلۆڤا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا سەدا ٧٧،٤٤ بووە کە ڕێژەیەکی پێوانەییە و، ٨٧ ملیۆن و ١١٣ هەزار و ١٢٧ کەس دەنگیان داوە.

هەروەها پامفیلۆڤا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەڵبژاردنەکە ئازاد و شەفاف بووە و، ڕایگەیاند: "نیشانماندا کە گەلێکی سەربەخۆین و هەموو شتێکمان کردووە بۆ پێشکەوتنی ولاتەکەمان".

پامفیلۆڤا باسی لەوە کرد کە ژمارەی ئەو سندوقانەی دەنگدان کە تا ئێستا کراونتەوە و دەنگەکانیان ژمێردراون سەدا ٩٩،٧ و، لە ٢١ی ئاداردا ئەنجامی فەڕمی ڕادەگەیەندرێت.

بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنەکە سەدا ٩٩،٧٦ی سندوقەکانی دەنگدان کراونەتەوە و، بەپێی ئەنجامە بەراییە نافەڕمییەکان، ڤلادیمێر پوتین بە بەدەستهێنانی سەدا ٨٧،٢٩ی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەوڵەتدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. بەو شێوەیەش پوتین دەنگی ٧٥ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار و ٥٨٨ کەسی بەدەستهێناوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار