سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له بودجه‌ی ساڵی 2024دا، پێویسته گرنگی به پڕۆژه‌كانی ژێرخانی ئابوری و، ئه‌و پڕۆژانه بدرێت كه نزیكن له ته‌واوبون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی خشته‌كانی بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی عێراق بۆ ساڵی 2024، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد، كه تیایدا كاره له‌پێشینه‌كان له به‌شه‌كانی یاسای بودجه به‌تایبه‌ت له‌ڕوی خه‌رجیه‌كان و پشتگیریكردنی خزمه‌تگوزاری، پڕۆژه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پڕۆژه ستراتیژییه‌كان، له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی سێ ساڵی (2023، 2024، 2025) خرایه‌ڕوو.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سودانی جه‌ختیكردۆته‌وه كه له بودجه‌ی ساڵی 2024دا، پێویسته گرنگی به پڕۆژه‌كانی ژێرخانی ئابوری و، ئه‌و پڕۆژانه بدرێت كه نزیكن له ته‌واوبون.
له‌ڕوی گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه و لامه‌ركه‌زی ئیداریدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌گرنگی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پڕۆژانه كرده‌وه كه له‌پێشینه‌یان هه‌یه لهتهرخانكردنهكان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌جۆرێك ڕێگه به به‌ده‌ستهێنانی به‌رزترین داهات ده‌دات، له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراندن وگه‌شه‌پێدان و جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق.