هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لە سلێمانی بایكۆتی فەرمانبەران لەدام ودەزگا حكومییەكان فراوانتر دەبێت

دابەشكردنی موچەی مانگی دووی ئەم ساڵ نزیكەی 50 رۆژ بەسەری دا تێپەڕ دەبێت ولەكاتێكدا ماوەی چەند رۆژێكی حكومەتی ناوەند پارەی پێویستی بۆ دابەشكردنی موچەی ناردوە وحكومەتی كاربەرێكەر دەستی بەسەرداگرتووە وئامادە نیە دابەشی بكات.

هەر بەهۆی دەست بەسەرداگرتنی موچەی فەرمانبەران، لەشاری سلێمانی بایكۆتی بەشێك لە فەرمانگە حكومییەكان لەدوێنێوە دەستیپێكردوە و ئەمرۆش فراوانتر بووە.
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری سپێدە لەسلێمانی، هەر یەكە لەفەرمانگەی دادنووس وكتێبخانە، وبەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ وفەرمانگەی دارستان وبەرێوەبەرایەتی كارەبا وتۆماری خانوبەرە، ژمارەیەك لەبنكە تەندروستییەكان، وبەرێوەبەرایەتی خانەنشینی سەربازی وشارستانی، وچەند دامەزراوەیەكی دیكەی شاری سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردوە، ئەمەش بەهۆی دواكەوتن ودەست بەسەرداگرتنی موچەكانیان لەلایەن حكومەتی كاربەرێكەری هەرێمەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە حكومەتی عێراق 580 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانكی هەرێم بۆ ئەوەی موچەی مانگی دووی فەرمانبەران دابەش بكات، بەڵام حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم دەستی بەسەرداگرتووە وئامادە نیە موچە دابەش بكات و دەڵێت: بەشی موچە ناكات لەكاتێكدا داهاتی ناوخۆی پێنج مانگی رابردوو هیچی لێ دیار نیە

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار