هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە باشووری ئەفغانستان گیانلەدەستدانی 12 کەسی لێکەوتەوە

ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە ویلایەتی ھێلمەند باشووری ئەفغانستان گیانلەدەستدانی 12 کەسی لێکەوتەوە.

میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویان کردەوە کە لەسەر ڕێگای ناوچەی گرێشک سەربە ویلایەتی ھێلمەند پاسێکی نەفەرھەڵگر لەگەڵ ماتۆڕسکیلێک و بارھەڵگرێکی سووتەمەنی بەریەککەوتوون.

ڕاشیانگەیاندووە کە بەھۆی ڕووداوەکەوە، پاسە نەفەرھەڵگرەکە گڕی گرتووە.

باسیان لەوەش کردووە کە لە ئاکامی ڕووداوەکەدا، 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 11ی دیکەش برینداربوون.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار