له‌رۆژێكى وه‌ك ئه‌مرۆ 16ی ئاداری 1988، حكوومه‌تی عێراق، شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆردوومانكرد وتیایدا گازی خه‌رده‌ل و كۆمه‌ڵێك گازی دیكه‌ی ژه‌هراوی به‌كارهێنا و بووه هۆی شه‌هیدبوونى زیاتر له‌پێنج هه‌زار كه‌س وبرینداربوونی نزیكه‌ی ده هه‌زار كه‌س و ئاواره‌بوونی خه‌ڵكه‌كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار.
ئێواره‌ی 15ی مانگ به‌چه‌ند بۆمبێكی گه‌وره ناوه‌ندی شاره‌كه‌ی بۆردوومانكرد ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ده‌رگا وپه‌نجه‌ره‌ی خانووه‌كان به ته‌واوی ورد و خاش بن، ڕۆژی دواتر پڕۆسه‌ی كیمیابارانكردنه‌كه له‌ڕێگای چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كه‌وه به‌ئاراسته‌كردنی بۆمبی ژه‌هراوی جۆراوجۆر بۆ ناو شاره‌كه ده‌ستیپێكرد وگازه ژه‌هراوییه‌كان به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك گه‌یشتنه ناو ماڵه‌كان وئه‌مه‌ش شه‌هیدكردنى پێنج هه‌زار هاوڵاتی لێكه‌وته‌وه كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بوون.
بۆردومانه‌كه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه وبه نموونه‌یه‌ك له‌دڕنده‌یی حزبی به‌عس به سه‌ركردایه‌تی سه‌دام حوسێن بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی كورد لێكدرایه‌وه.
ئه‌و چه‌كه كیمیاییانه‌ی له‌بۆردوومانكردنه‌كه‌دا به‌كارهێنران بریتی بوون له سارین، سیاند، خه‌رده‌ل وفسفۆڕ، شایه‌تحاڵانی كاره‌ساته‌كه ده‌ڵێن: هێرشه‌كان بۆنی سێوی لێهاتووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌ركه‌وتووه‌كان به خێرایی گیانییان له‌ده‌ستداوه وهه‌ندێكیشیان تووشی كۆكه وهه‌ستیاری چاو بوونه و دواتر گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕووپێوه فه‌رمییه‌كان، زیاتر له‌پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هیدكران و، 700 كه‌سیش برینداربوون و، 211 منداڵیش ونبوونه كه‌تا ئێستا 18 له‌و منداڵانه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، هاوكات 170 كه‌س دوای ڕووداوه‌كه له‌كه‌مپه‌كانی ئێران‌دا گیانییان له‌ده‌ستدا وله‌گۆڕستانی زه‌هرا له‌تارانی پایته‌ختی ئێران به‌خاك سپێردراون. هه‌روه‌ها له‌چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی نزیك سنووره‌كانیش له‌ئێران، ژماره‌یه‌ك گۆڕی دیكه‌ی قوربانییانی كاره‌ساته‌كه هه‌ن.
زیاتر له 700 برینداری تۆماركراوی چه‌كی كیمیایی له‌شاره‌كه هه‌ن و زیاتر له 500 كه‌س له‌وانه دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره و به‌هۆی نه‌بوونی چاره‌سه‌ری پێویست، ژیانییان له‌مه‌ترسییدایه.
دۆسیه‌ی كیمابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، یه‌كێك بوو له‌دۆسیانه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق چه‌ند دانیشتنێكی له‌سه‌ر ئه‌نجامدا، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر به‌رپرسی ڕێكخستنی باكوور له‌ڕژێمی پێشووی به‌عس، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید داسه‌پاند و له‌ڕۆژی 25ی هه‌مان مانگ سزاكه جێبه‌جێ كرا.