هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو بەیاننامەیەك بڵاو دەكاتەوە

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو بەیاننامەیەك بڵاو دەكاتەوە بەبۆنەی (16)ی ئازار و یادی كارەساتی كیمیاباران كردنی شاری هەڵەبجە ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاننامەیەك بڵاو دەكاتەوە : بەياننامەی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بسم اللە الرحمن الرحیم [إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَذَكَرُوا اللَّهَ كَثِيرًا وَانْتَصَرُوا مِنْ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنْقَلَبٍ يَنْقَلِبُونَ] الشعراء/227 هەموو ساڵێک لە (16)ی ئازاردا برینی كارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، كە ستەمێكی لەبیرنەكراوی ڕژێمی بەعس بوو، لەگەڵ برینەكانی تری مانگی ئازار دێنەوە سوێ . حزبەكانی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان پاش تێپەڕینی سێ دەیەى حوكمڕانييان نەك هەر نەیانتوانی ئازاری ئەو برینە لەسەر هەڵەبجەییەكان و خەڵكی كوردستان سووك بكەن، بەڵكو چەندین برینی تریان هێنایە كایەوەو باری مەینەتی هاوڵاتیانیان قورستر كردو خۆشبەختیی هاوڵاتیانیان كردە قوربانی سیاساتی هەڵەو ململانێی نادروستی نێوان خۆیان و ئیدارەی ناكاراو قۆرخكاریی ئابووریی و پەیوەندیی گوماناویی و پلان و ڕێكاری جۆراوجۆری ناشەفاف و نادروست و فەلەجكردنی پەرلەمان و لەبیرخۆبردنەوەی دانانی بودجەو وەستاندنی تەواوی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان، تا كار گەیشتە دەستوەردانە قووت و بژێویی هاووڵاتیان و بڕینی مووچەو...تاد، لە كاتێكدا كە بانكەكانی خۆیان بە داهاتی ئەم هەرێمە پڕ دەكرێن لە دینارو دۆلارو لەوپەڕی خۆشگوزەرانیدا ژیان بەسەر دەبەن. خەڵكی بەشمەینەتی كوردستانیش لە كاتێكدا یادی (16/3) دەكەنەوە كە هەر جارە بە پاساوێك لەمپەر لەبەردەم دابەشكردنی مووچەدا دروست دەكرێت و بازاڕو كاروكاسپییان دەوەستێت و بە هۆی ناكارایی بەرپرسانەوە نەتوانراوە چارەسەری گرفتەكانی نێوان حكومەتی فیدرال و حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بكرێت. بۆیە ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان داواكارین واز لەم ستەمە تازەیەو لەم یاریكردنە بە ماف و بژێویی خەڵكی كوردستان بهێنرێت و پێداویستییەكانی ڕێكخستنی لیستی مووچە تەواو بكرێن و نەهاتنی مووچەی دەزگا سەربازیی و ئاسایشییەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان نەکرێتە پاساوی دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنیی و لیستەکانی ئەوانیش ئامادە بکرێن و ئەم ستەمە لەم ڕەمەزانەدا لەسەر تەواوی هاووڵاتیان هەڵگیرێت. هەروەك داواكارین كە خەڵكی كوردستان نەكەونە ژێر كاریگەریی ئەو پیلانە دۆزەخییەی كە دەخوازێت لە پرۆسەی سیاسی بێ هیوا بكرێن و لە بەشداریی هەڵبژاردن سارد بكرێنەوە، بەڵكو پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پیلانە بە گەرموگوڕی لە (10/6)ی داهاتوو بچنە سەر صندوقەكانی دەنگدان و ببنە پشتیوانی پرۆژەی چاكسازیی ڕیشەیی لە حكومڕانیی هەرێمی كوردستان. ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان 16-3-2024

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار