هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئاماری نوێی شەهیدانی كەرتی غەززە بڵاوكرایەوە

وەزارەتی تەندروستی كەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە دەستپێكی جەنگی غەززە و ئیسرائیلەوە تائێستا، 31 هەزار و 341هاوڵاتیی غەززە شەهید بوونە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێكدا دوایین ئاماری قوربانییانی هێرشەكانی ئیسرائیلی خستووەتەڕوو كە 160 رۆژە بەردەوامە و ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 69 هاووڵاتی دیكەی فەڵەستینی شەهید بوون، بەمەیش ژمارەی شەهیدەكان گەیشتووەتە 31 هەزار و 341 كەس.
هەفتەی ڕابردوو، نوسینگەی میدیای حكومەت لە غەززە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سوپای ئیسرائیلی داگیركەر تائێستا، لە غەززە دوو هەزار و 675 كۆمەڵكوژی دەرهەق بە هاووڵاتیانی مەدەنی ئەنجامداوە كە بەهۆیانەوە 13 هەزار و 430 منداڵ و هەشت هەزار و 920 ژن شەهید بوون.
ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، 364 كارمەندی تەندروستیی و 48 كارمەندی بەرگریی شارستانی و 132 ڕۆژنامەنووس شەهید بوونە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار